شەهادەتی زیاترلە ٣٠٠ کەس لە کادێری پزیشکی ودەرمانی لەکاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423786-شەهادەتی_زیاترلە_٣٠٠_کەس_لە_کادێری_پزیشکی_ودەرمانی_لەکاتی_دەسپێکرانی_شەڕلە_غەززە
ڕژێمی زایۆنی لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەکادێری دەرمان وپزیشکیی شەهید کردووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2023 11:53 Asia/Tehran
  • شەهادەتی زیاترلە ٣٠٠ کەس لە کادێری پزیشکی ودەرمانی لەکاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە

ڕژێمی زایۆنی لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەکادێری دەرمان وپزیشکیی شەهید کردووە

وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبرپازدەی ڕەزبەرهەتا ئێستاکە زیاترلە ٣٠٠ کەس لەکادێری دەرمانی وپزیشکی شەهیدکراون. ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو لە دەرێژەی بنپێکردنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی بە پەلاماری توپخانەیی بۆسەر نەخۆشخانەی منداڵانی ناسرلە خان یونس ژنێکیان شەهید کرد وژمارەیەکی ترلەفەلەستینیەکانیان بریندارکرد. هەرلەو حاڵەدا سەربازانی ڕژێمی داگیرکەرپەلاماریان کردەسەر کادێری پزیشکی لەنەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لە غەززە. زایۆنیەکان هەتا ئێستاکە ژمارەیەکی زۆرپزیشک لەوان سەرۆکی نەخۆشخانەی شەفایان بەدێل گرتووە.