کانونی دوھەم 13, 2024 08:00 Asia/Tehran

ئەمریکاو بریتانیا هەڵیان کوتاوەتە سەر زۆرتر لە دوازدە شوێنی باکوورو ڕۆژئاوای یەمەن.

جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە بە هاریکاری ئینگلیزو پاڵپشتی ئوستوڕالیاو بەحرەین و کەنەداو هۆڵەندا چەند هەڵمەتێکی سەرکەوتوومان کردۆتە سەر یەمەن، ریشی سۆناکی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیزیش لەمیانەی گوتارێک بەئامانجی پاساوی دەستدرێژکاریە جەنگیەکەی سەر یەمەن وتی: هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی چەند پەلامارێکی ئامانجداری کردۆتە سەر دامەزراوە جەنگیەکانی یەمەن و ئەو پەلامارانە یەگجار پێویست و بەرتەسک و شیاو بوون بۆ بەرگری لە خۆمان.

ئەو بانگەشەش لەکاتێکدایە کە پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن لەگەڵ دژکردەوەی بەربڵاوی وڵاتان ڕوبەڕوو بۆتەوە، بۆوێنە ڕوسیا لەدوای ئەو پەلامارە داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە کۆبوونەوەیەکی خێرا بەڕێوە بەرێ.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیاش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە نیگەرانیەوە ئەو پەلامارە جەنگیە پێوشوێن دەگرێ.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیا لەدرێژەدا خوازیاری پاراستنی ئاسایش و سەقامی سەریای سوورو دان بەخۆداگرتن و خۆبواردن لە بارگرژی بوو.

بزاڤی نوجەبای خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش ڕایگەیاند کە هێزەکانی بزاڤی نەحباتی هێرشێکی تۆڵەگرانەوەیان کردۆتە سەر ناوندێکی فەرماندەرایەتی ئاسایشی زایونیستەکان لەنزیک ڕوباری ئۆردۆن لە گوڵانی داگیرکراو.

سەرپەیڤ