پەلاماری بە تۆپخانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424568-پەلاماری_بە_تۆپخانەی_ڕژیمی_زایونیستی_بۆسەر_بنکەکانی_ئەرتەشی_سووریا
ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی سەرلە ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشی بەڕاکێت لە سوریاوە بنکەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2024 06:15 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی سەرلە ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشی بەڕاکێت لە سوریاوە بنکەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج.

ئەرتەشی ئەو ڕژیمە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کە گۆیا ئەو پەلامارە لە وڵامی هێرشە ڕاکێتیەکەی ڕۆژی پێنج شەمی لە سوریاوە بەڕیوە چوە.

نوسینگەی چاپەمەنی ئەرتەشی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنج شەم ڕایگەیاندبوو کە لەدوای ڕاکێتباران لە سوریاوە بۆسەر گوڵانی داگیرکراو زەنگی مەترسی وەدەنگ هاتوون.

هەر بەپێی ئەو هەواڵە سێ مووشەک لە سووریاوە لە گوڵانی داگیرکراو گیراوون کە ناوچەی بەبێ ڤییان پێکاوە.

ئەرتەشی زایونیستی لەکاتێکدا ئەو ڕاگەیاندراوەی بڵاو کردەوە کە کە ئەرتەشی سووریا تاکاتی ئەو ڕاگەیاندراوە هیچ دژکردەوەیەکی بەو هەواڵە نەبوەو نە پشتڕاستی کردۆتەوەو نە بەرپەرچی داوەتەوە.