ئادار 30, 2024 11:45 Asia/Tehran

تاقمێک لە گەنجانی یەمەنی لە کەنارئاوی شاری "حودەیدە" لە رۆژاوای یەمەن، وێڕای بەڕێوەبردنی نەریتی بەربانگ کردنەوە، لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی غەززەو خۆڕاگرییەکەی، هاودەنگیان دەربڕی.

لاوانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون کە بە دروشمی" غەززە بەتەنیا نیە" بەڕێوە چوو.

بەشداربووان داوایان لە ئازادەکانی جیهان کرد، ئامادەی گۆڕەپانە جیاجیاکان بن و بە سازدانی ڕێپێوان و گردبوونەوەی سەمبولیک و هەروەها بانگەواز بۆ بایکۆت کردنی کاڵاو شتومەکی ئیسرائیلی، خوازیاری راگیرانی خێرای شەڕبن لە غەززە.

بەهێزکرانی ڕۆڵی گەنجان لە چالاکییە خێرخوازیی و مرۆییەکان وهاوبەشی و خۆڕاگریی لەپاڵ ئارمانجی فەلەستیندا، وەک چەمکێکی بڕوایی و ڕاگەیاندنی پەیامی ئەمەگداری بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین کە بەرەوڕووی ژینۆسایدو قات و قڕی بوون، لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی بەربانگ کردنەوە بوو.

سەرپەیڤ