نیسان 14, 2024 22:00 Asia/Tehran

کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا زەبرێکی قورس لە بنکەی ئاسمانیی "نواتیم"ی ڕژێمی زایۆنی کەوتووە.

کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین هەروەها وێنە و گرتەگەلێکی زۆریشی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران بۆ سەر دامودەزگە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئاگرکەوتنەوە لەم ناوچانە پاش تەقینەوەگەلێکی بەربڵاو.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمیزش بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەد و هەشتاو  پێنج درۆنی جەنگی، سی و شەش مووشەکی کروز و سەد و دە موووشەکی زەوی بەرەو زەوی بەکارهێناوە لە هێرش کردنی بۆ سەر ئیسراییل.

بنکەی ئاسمانیی نواتیم لە سارای ئەنەقەب لە باشووری فەلەستینی داگیرکراودا هەڵکەوتووە.

ئەم بنکە سەربازییە ناوەندی سەرەکیی سەقامگیر کرانی تازەترین و مۆدێڕنترین فڕۆکەی جەنگی ئف سی و پێنجی سوپای ڕژێمی زایۆنیە کە پاش واژۆ کردنی گرێبەستی کڕێنی چەک لەگەڵ ئەمریکا، ئەو فڕۆکە جەنگییانەی لێ وەرگرتووە.

ڕۆژنامەی "گڵۆباڵ تایمز"ی چینیش وەڵامەکەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی بە پلان بۆداڕێژراو و ستراتژیک وەسف کرد و ڕایگەیاند کە مووشەک و درۆنە جەنگییەکانی ئێران ئامانجەکانی خۆیان ڕێک و بە وردی پێکاوە.

سەرپەیڤ