دۆزرانەوەی تەرمی ٥٠شەهیدلە گردوپەڕی نەخۆشخانەی ئەلناسرلەخان یۆنیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426715-دۆزرانەوەی_تەرمی_٥٠شەهیدلە_گردوپەڕی_نەخۆشخانەی_ئەلناسرلەخان_یۆنیس
هێزەفریاکەوەکانی غەززە تەرمی ٥٠شەهیدیان لە ناوگۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گردوپەڕی نەخۆشخانەی ئەلناسرلەشاری خان یۆنیس دۆزیەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2024 08:31 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەرمی ٥٠شەهیدلە گردوپەڕی نەخۆشخانەی ئەلناسرلەخان یۆنیس

هێزەفریاکەوەکانی غەززە تەرمی ٥٠شەهیدیان لە ناوگۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گردوپەڕی نەخۆشخانەی ئەلناسرلەشاری خان یۆنیس دۆزیەوە

ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە ڕایگەیاند کە فریاکەوانی فەلەستینی لەکۆتایی ئێوارەی شەممە توانیان گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەنەخۆشخانەی ئەلناسرلەشاری خان یۆنیس بدۆزنەوەکە ٥٠ شەهیدتیدابووە.

بەپێی نووسینی هەواڵدەری شەهاب، ڕێکخراوی فریاکەوتنی غەززە جەختی کرد کە هێزەفریاکەوەکان درێژە ئەدەن بە کاری گەڕان وچاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆرترلەو گۆڕەبەکۆمەڵانە لەدەوروبەری نەخۆشخانەکەدا بدۆزرێتەوە.

سەربازانی سوپای داگیرکەرلە ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو پەلاماریان کردە سەر نەخۆشخانەی شاری خان یۆنیس ودەیان کەسیان لە ناونەخۆشانەکەو کەنەخۆشان وکادێری دەرمان هەتا ئاوارەگەلێک کە لەنونەخۆشخانە پەنایان گرتبوو شەهیدویان قۆڵبەست کرد. بەش گەلێکی بەربڵاولە نەخۆشخانەیش لەم پەلامارەدا کاول بووە وڕۆخاوە.