ئەندامی ئەنجومەی شەڕی ڕژێمی داگیرکەر: ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس پێویستییەکی ستراتژیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427768-ئەندامی_ئەنجومەی_شەڕی_ڕژێمی_داگیرکەر_ڕێککەوتن_لەگەڵ_حەماس_پێویستییەکی_ستراتژیکە
ئەندامێکی ئەنجومەنی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وێرای دانپێدانان بە تێک شکان، ڕێککەوتن لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین لە بواری ئاڵ و گۆڕی دیلەکان و ئاگربەسی بە پێویستییەکی ستراتژیک وەسف کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 28, 2024 06:33 Asia/Tehran

ئەندامێکی ئەنجومەنی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وێرای دانپێدانان بە تێک شکان، ڕێککەوتن لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین لە بواری ئاڵ و گۆڕی دیلەکان و ئاگربەسی بە پێویستییەکی ستراتژیک وەسف کرد.

گادی ئایزنکوت  لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ لێزنەی کاروباری دەرەوەی کنێسێتی ئەو ڕژێمە ڕایگەیاند :  وەستاندنی پەلاماری بۆسەر ڕەفەح  بۆگەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلەکان باشترین کارە.

ئەم کاربەدەستە زایۆنیستە  بەڕاگەیاندنی ئەوەی خۆڕاگری فەلەستین خەریکە دیسان دەسەڵاتی خۆی لە غەززە بە دەست دێنێتەوە وتی :ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس ئێستا پێویستییەکی ستراتژیکە.

ئایزنکوک بە ئاماژەدان بە لاوازی سوپای داگیرکەر بۆ دابین کردنی ئاسایشی هێزەکانی لە غەززە وتی : ئەرتەش دەستهاتی بووە بەڵام بەتەواوی بەسەر حەماس سەرنەکەوتووە.

ناوبراو درێژەی شەڕ لە غەززەی بەنیشانەی سەرنج نەدان بە چارەنووسی دیلە زایۆنیستەکان وەسف کرد و  وتی : لە ئەنجومەنی شەڕ سەبارەت بە پێویستیی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلەکان هاوبیروڕایی  لە ئارادایە.