ته‌مووز 14, 2024 12:06 Asia/Tehran

فەرماندەرێکی سەربازیی رژیمی زایۆنی پێی داگرت: خۆفڕەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە شکست هێنان بە هاوکێشەکە، سەرکەوتوو بوون.

"حەنان گیفن" فەرماندەری پێشووی یەکەی ٨٢٠٠ ی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە دیمانەیەکدا وتی: ئێران و حیزبوڵڵا لە شکاندنی هاوکێشەدا سەرکەوتوو بوون و ئیسرائیلیان بە تاقمێک لە خۆفڕەکان کردە ئامانج.

پێشتر کەناڵی١٢ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدانا کە بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەو رژێمە توانای بەرەنگاربوونەوەی سەتا سەتی خۆفڕەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی نیە کە لە بەرزایی نزمدا، گەشت دەکەن و مەودای کورت دەبڕن.

"گای فارون" پەیامنێری ئەو کەناڵە لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان وتی: ژمارێک لەو خۆفڕانە کە دێنەنێو سنوری ئاسمانیی ئێمەوە، ڤیدیۆ و وێنە دەگرن و زانیاری کۆدەکەنەوە، بێ ئەوەی دەزگەی ئەمنی بتوانێ پێشیان پێ بگرێ.

سەرپەیڤ