باڵوێزی پێشووی پاکستان لە واشنگتۆن: ئێران، کردەی تاوانکارانەی ئیسرائیل بێ وەڵام ناهێڵێ
نوێنەری پێشووی پاکستان لە ئەمریکاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی مەخابنی لە سیاسەتی دووفاقیی واشنگتۆن لەهەمبەر شەڕی غەززەو هاندانی رژیمی زایۆنی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە ترۆریستییەکانی لە وڵاتانی ناوچەدا، وتی: ترۆری ئیسماعیل هەنیە لەتاران، هەوڵ و هەنگاوەکانی ئاشتی لەرزۆک کرد بەم حاڵەش، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردەی تاوانکارانە بێ وەڵام ناهێڵێ.
"مەلیحە لۆدهی" کۆنە دیپلۆماتی پاکستان و شارەزای کاروباری ستراتژیک لە وتارێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاش هەوڵە ترۆریستییەکەی رژیمی ئیسرائیل لە ترۆری فەرماندەی خەباتکاری شەهید ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە تاران، نووسی: لە سەردانی مانگی ڕابردووی سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل بۆ واشنگتۆن، هەموو باڵ و لایەنە سیاسییەکانی ئەمریکا ناوبراویان هانداو ئەوەش، بێنیامین نەتانیاهوی لە جێبەجێکردنی کردەگەلی تاوانکارانە لە ناوچەدا ڕوودارتر کرد.
لۆدهی وتیشی: بە ترۆری هەنیە لەتاران و کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، سەلمێندرا کە رژیمی ئیسرائیل قەت لە بەرەوپێش بردنی ئاگربڕ لە غەززە، ڕاستبێژ نیەو شەڕی زارەکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ داکۆکی لە ڕاگرتنی شەڕیش، هیچ سودێکی نیە بەڵکوو لە گڵۆپی سەوز بۆ رژیمی ئیسرائیل دەچێ هەتا شەڕ پەرە پێ بدات.
ئەو دیپلۆماتە خاوەن ئەزموونەی پاکستان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردەی تاوانکارانەی رژیمی ئیسرائیل بێ وەڵام ناهێڵێ.