یەمەن دوو کەشتی بازرگانی لەنێو دەریای سوورو کەنداوی عەدەن کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430611-یەمەن_دوو_کەشتی_بازرگانی_لەنێو_دەریای_سوورو_کەنداوی_عەدەن_کردە_ئامانج
ئەرتەشی یەمەن کەشتی یۆنانی سۆنشننی به هوی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای قەدەغەی چوون بۆ نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی لەنێو دەریای سووری کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 24, 2024 09:56 Asia/Tehran

ئەرتەشی یەمەن کەشتی یۆنانی سۆنشننی به هوی لەبەرچاو نەگرتنی یاسای قەدەغەی چوون بۆ نێو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی لەنێو دەریای سووری کردە ئامانج.

سەرتیپ یەحیا سەریعی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە  ئەو هەڵمەتەسەربازیەیان لەنێو دەریای سووردا بەڕێوە بردوە.ئەرتەشی یەمەن دیسانەوە وریایی دا بەرامبەربە لەبەرچاو نەگیرانی یاسای قەدەغەی هاتووچۆبەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕاشیگەیاند کە ئەو کەشتی و کۆمپانیایانەی کە ئەو یاسایە پێشێل بکەن تووشی زەبری گورچکبڕتر دەبنەوە.

هێزەکانی ئەو وڵاتە بەڵێنیان داوە تاکاتێک کە ڕژیمی زایۆنیست پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزە ڕانەگرێ هێرش کردنەسەر کەشتیەکانی ئەو ڕژیمەو هەمووی ئەو کەشتیانەی کە لە دەریای سوورەوە بەرەو خاکی داگیرکراو بەڕێوەن هەروا بەردەوام دەبێ.