حیزبوڵڵا لە کاتژمێرێکدا ٢٠٠ مووشەکی گرتە بنکە گرینگەکانی رژیمی زایۆنیستی
میدیا زایۆنییەکان دانیان بەوەدانا کە حیزبوڵڵای لوبنان لە کاتژمێرێکدا نزیکەی ٢٠٠مووشەکی گرتووەتە بنکەو پێگە گرینگەکانی سوپای ئەو رژیمە.
میدیا ئیسرائیلیەکان رایانگەیاند، پاش تێگیرانی دەیان مووشەک و خۆفڕی هێزە خۆراگرەکان لە باشوری لوبنانەوە، زەنگی مەترسی لە دەیان شارۆچکەو ناوچەی باکوریی ژێرکۆنترۆڵی ئیسرائیل لێدراوە.
خۆڕاگریی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند، کۆمەڵە هەڵمەتێکی سەربازیی بۆ سەر پێگەکانی رژیمی داگیرکەر و دوو هێرش بۆسەر پێگەی "میرۆن" و پێگەی"میشار"ی رژیمی زایۆنی ئەنجامی گرتووە. حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامە تازەکەی خۆشیدا رایگەیاند، خەباتکارانی ئەو بزووتنەوە پێگەی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەناوی "بیریا" و شوێنی جێگیرکرانی گوردانی سیخوڕیی تیپی گولانیان لە پێگەی "راموت نەفتالی" مووشەکباران کردووە.
هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، پەلاماری بەرفراوانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە باشوریەکانی لوبنان دەسپێبووەتەوەو زایۆنییەکان، سەد مووشەکیان گرتووەتە باشوری لوبنان.