وەڵامی مووشەکیی حیزبوڵا بە زایۆنییەکان
ئاژیری وشدار لە هەموو ناوچە باکوورییەکانی فەلەستینی داگیرکراو بە حەیفایشەوە زرینگایەوە و ژێدەرە زایۆنییەکان باسی هاویژرانی ڕادەیەکی بەربڵاوی مووشەک لە لایەن لوبنانەوە بەرەو ئیسراییل دەکەن.
خۆراگریی ئیسلامیی لوبنان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند لە وەڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان، بنکەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی سەربازیی رامات دەیڤیدیان بە دەیان مووشەکی مۆدیلی فادی1 و فادی2 پێکاوە. ئەم بنکەیە لە سەرەکیترین بنکە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەر دێتە ئەژمار کە گوردانی ئاسمانی ١٠١ تەیار بە فڕۆکەی جەنگیی ئف ١٦ سی، گوردانی ئاسمانیی ١٠٥، تەیار بە فڕۆکەی جەنگیی ئف ١٦ دی ، گوردانی ئاسمانیی ١٠٩، دوو گوردانی ئاسمانیی درۆنی و کۆپتەرێکی تێدا سەقامگیرە.
ژێدەرە زایۆنییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باسی هاویژرانی رادەیەکی یەکجار زۆر و کەم وێنەی مووشەک لە لایەن لوبنانەوە بەرەو شار و شارۆچکەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کرد و ڕاشیانگەیاند کە دەنگی ئاژیری وشدار سەرانسەری جەولانی داگیرکراو، شاری سەفێد، حەیفا، ناسرییە و ناوچەگەلێکی بەربڵاوی ئەلجەلیلی تەنیوەتەوە. میدیا عبرییەکان باسی ئەوەشیان کردووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی بەوانیان ڕاگەیاندووە کە نابێ وردییاتی هێرشەکەی حیزبوڵا بۆ سەر بنکەی رامات دەیوید بڵاو بکەنەوە.