ئه‌یلوول 25, 2024 11:45 Asia/Tehran

میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەم دەنگی چەند تەقینەوە لە تلاویڤ و نێوەڕاستی خاکی داگیرکراو بیستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو میدیایانە ئاژیری مەترسی لە نتانیاو گوشدان"ی وەدەنگ هاتوەو کەناڵی جەزیرەش لە زمان ئەو میدیایانەوە ڕایگەیاند کە ڕادیۆی ئەرتەشی داگیرکەر دانی ناوە بەوەدا کە موشەکەکانی لوبنان بۆ یەکەم جار لەو شەڕەدا تلاویڤیان کردۆتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە میدیا لوبنانیەکانیش ڕایانگەیاند کە حیزبوڵڵا سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم لە ٩٠ خولەک دا بە ١٠٥ مووشەک خاکی داگیرکراویان کردۆتە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە کە لەو هەڵمەتانەی دا بۆیەکەم جار شارۆچکەی هاکوشریم"ی نێو خاکی داگیرکراوی بە مووشەک کردۆتە ئامانج و سەرچاوە عیبریەکانیش ڕایانگەیاندوە کە حیزبوڵڵا ئەمڕۆ زۆرتر لە ٤٠٠ مووشەکی هاویشتوە.

سەرپەیڤ