ئه‌یلوول 26, 2024 10:12 Asia/Tehran
  •  شەپۆلی نوێی هەڵمەتی حیزبوڵڵا بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو

حیزبوڵڵای لوبنان لە شەپۆلی دووهەمی پەلامارە موشەکیەکانی دا بە چل مووشەک بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو کردنە ئامانج.

میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە چل مووشەک لە خاکی لوبنانەوە بەرەو شاری سەفدو دەوری خاکی داگیرکراو هاویژراون کە لەئاکامی کرانەئامانجی ماڵێک لەو شارە سێ زایۆنیست بریندار بوون.

حیزبوڵڵای لوبنان"یش ڕایگەیاند کە بە دەیان مووشەک شارۆچکەی زایۆنیست نشینی حتسوورو بنکەی دادوی کردۆتە ئامانج.

شایانی باسە ئەرتەشی زایۆنیستەکانیش هەر ئەمڕۆ دوو جار پەلامارێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر لوبنان.

خەباتگێرانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان"یش شارو شارۆچکەو بنکەو دامەزراوە سەربازیەکانی ئەرتەشی ئەو رژیمەیان بەهۆی سەدان موشەکی وەک موشەکی دوربڕی فادی یەک و دوو سێ و موشەکی بالستیکی نێوان بڕی قادری یەک کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هەڵمەتەکانی بۆسەر فەلەستینی داگیرکراو بەئامانجی لایەنگری لە خۆڕاگری فەلەستین. 

سەرپەیڤ