پارڵەمانی یەمەن : دەسدرێژکاری زایونیستەکان بۆ سەر حودەیدە ، بنپێکرانی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی یەمەنە
پارڵەمانی لوبنانی یەمەن دەسدرێژکاری بۆ سەر بەندەری حودەیدەی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کرد و ئەوی بە بنپێگردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی یەمەن و یاسا نێونەتەوەییەکان ڕاگەیاند .
پارڵەمانی یەمەن لە بەیاننامەیکدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە جەنایەتی دوژمنی زایونیستی هیچکات نابێت هۆی ملکەچ بوونی نەتەوەی یەمەن و لە ئیرادەی ئەو نەوتەوە بو یارمەتی گەیاندن بە نەتەوەی فەلەستین کەم ناکەتەوە ڕایگەیاند مافی یە مەن بۆ وڵام دانەوەی ڕەوا بە دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی ز ایونیستی پارێزراوە . موحەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساڕوڵڵاش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ڕژیمی ز ایونیستی بۆ سەر بەندەری حودەیدە وتی پەلامارەکانی ڕژیمی ز ایونیستی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت مەحکوم و قەبووڵ کراوە نیە و ناتوانێ کاریگەر بێت لەسەر ئیرادەی خەڵکی یەمەن .
لە پەلاماری فڕوکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی ز ایونیستی بۆ سەر نەوت و کارەبای حودەیدە ؛ فڕگەی نێونەتەوەیی ئەو شارەش کەوتە بەر پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستی . وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ی ەمەن باسی شەهید بوونی 4 کەس و بریندار بوونی 29 کەسی لەو پەلامارانەدا کرد .