سوپای یەمەن ڕایگەیاند: پەلاماربۆسەرقوڵایی فەلەستینی داگیرکراو/ئامادەیی بۆ هەڵمەتی هاوبەش لەگەڵ ئێران
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵمەتی سەربازی بۆسەر قوڵایی سەرزەویە داگیرکراوەکان هەواڵی دا
سەرتیپ ستاد"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بارەی هەڵمەتی سەربازی ئەم وڵاتە بۆسەر قوڵایی سەرزەویەداگیرکراوەکان وتی: هەڵمەتی سەربازی لەدژی بنکە وناوەندە سەربازیەکان لەقوڵایی سەرزەویەداگیرکراوە کان بەسێ موشەکی باڵدار لەجۆری قودسی ٥ مان ئەنجام دا
سوپای یەمەن لەکاتی شەڕی غەززە پەلاماری موشەکی وبەخۆفڕی لەدژی سەرزەویە داگیرکراوەکان ئەنجام داوە وڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوور ، عەرەب ومەدیتەرانە خستووەتە ژێر گەمارۆی دەریای .یەحیا سەریع پیداگرت: موشەکەکانی ئێمە بە سەرکەوتوویی کەوتوون لە مەبەست وئامانجەکان، ئەمە لەحاڵێکدایە کە دوژمن ئەنجامی هەڵمەتەکانی ئێمە ڕاناگەینێت . وتیشی: ئێمە هەڵمەتی وادەی سادقی دووی ئێران لەدژی دوژمنی زایۆنی پیرۆزبایی دەکەین، ئێمە ئامادەی بەشداریکردن لە هەرجۆرە هەڵمەتی هاوبەش بۆ یارمەتی دان بە خەڵکی فەلەستین ولوبنان ووەڵامدانەوە بە دەستدرێژکاری زایۆنیەکان لە دژی بەرەکانی پشتیوان وداکۆکیکارین . یەحیا سەریع وتیشی: بەردەوامکرانی پشتیوانی ئەمریکاو بەریتانیا لە دوژمنی زایۆنی بەرژەوەندی ئەم دوو وڵاتە ئەخاتە ناو دایرەی ئاگرەوە. ئێمە لە پەرەپیدانی هەڵمەتی سەربازی خۆمان لەدژی دوژمنی زایۆنی ولاگرەکانیان هەتا کاتی وەستانی دەستدڕێژکاری لەدژی غەززە ولوبنان هیچ شک وگومانیکمان نیە.