ئۆلمێرت: ترساندن لە ئێران، ستراتژیی نەتانیاهوویە بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432983-ئۆلمێرت_ترساندن_لە_ئێران_ستراتژیی_نەتانیاهوویە_بۆ_مانەوەی_لەسەر_دەسەڵات
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی دانی نا بە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە بە نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقانی دژ بە ئێران بۆ ئەوەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بمێنێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2024 16:02 Asia/Tehran
  • ئۆلمێرت: ترساندن لە ئێران، ستراتژیی نەتانیاهوویە بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی دانی نا بە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە بە نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقانی دژ بە ئێران بۆ ئەوەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بمێنێتەوە.

"ئیهوود ئۆلمێرت"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی بە دان نان بەوەی کە نەتانیاهوو هەوڵ دەدات بە نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقانی دژ بە ئێران بۆ ئەوەی خۆی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بمێنێتەوە، وتیشی: نەتانیاهوو خۆی وەک ڕزگاریدەری زایۆنییەکان دەناسێنێ و هەوڵ دەدات ئەوان لە ڕێگای بڵێسەپێدانی نیگەرانییەکان، بیانتۆقێنێ لە ئێران. بەڵام دوژمنی ڕاستینەی ئیسراییل، نە ئێرانە، نە حیزبوڵا و نە حەماس، بەڵکوو خودی نەتانیاهوویە و زایۆنییە تووندڕەوەکانی وەک خۆی.

ئۆلمێرت بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهوو دەستبەسەرکراوانی لە بیر بردۆتەوە وتیشی: نەتانیاهوو پشتی بە تووندڕەوەکانی نێو کابینەی ڕاستی خۆی بەستووە و چاویان لە سەر کردەوەکانیان داخستووە.