بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن داگیرکەرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433697-بنپێکرانی_ئاگربڕ_لە_لوبنان_لە_لایەن_داگیرکەرانەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی حیزبووڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ هێزی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە سەد جار ئاگربڕیان لە لوبنان بنپێکردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • بنپێکرانی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن داگیرکەرانەوە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی حیزبووڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ هێزی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە سەد جار ئاگربڕیان لە لوبنان بنپێکردووە.

"غاڵب ئەوبوو زەینەب" ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لەو پەڕی تواناوە و بەبڕشتانە بەرەنگاری هەر چەشنە کردەوەیەکی دەسترێژکارانە یان زێدەخوازانەی ڕژێمی زایۆنی  دەبێتەوە، وتیشی: حیزبووڵا خاوەنی توانایەکی مووشەکی و درۆنی لە ئاستێکی باندایە و بە تەواوەتی ئامادەیە.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە مێدیاکانی لوبنان ڕاپۆرتیان دا کە هێزی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بە بنپێکردنی ئاگربڕ لە لوبنان زیاتر لە سی ناوچەی ئەم وڵاتەیان بۆردومان کردووە. هاوکات لەگەڵ دامەزرانی ئاگربڕ ئەنجامی ڕاپرسییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو باس لەوە دەکەن کە زۆربەی شارۆچکە نەشینانی زایۆنی بڕوایان وایە کە ڕژێمی زایونی نەیتوانیوە حیزبوڵا شکست پێ بێنێ.