شوبات 14, 2025 09:39 Asia/Tehran
  • گۆڕانکاری لە بەرنامەی فڕینەکانی لوبنان

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنان: گۆڕانکاری لە بەرنامەی فڕینەکان بە مەبەستی پاڕاستی سلامەتی موسافیرەکانە

ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنان ڕایگەیاند ئەمشەوبۆ گەڕاندنەوەی موسافیران لە فڕگەی تاران فڕێنێک لە بەیروت بۆ تاران ئەنجام دەبێت.

لەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: ئەم ڕێکخراوەیە لە چوارچیوەی هەوڵ بۆ دابینکردنی سەلامەت وئەمنیەتی فڕگەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری" هەرێمی ئاسمانی لوبنان، شارومەندان وکۆمپانیەکانی فڕۆکەوانی ودوای هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئاسایشتیەکانی فڕگە بڕیک کاروکردەوەی گرتووەتە بەر.

لەدرێژەی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: ئەم کاروکردەوەیە بە پیی یاساوڕێسا وپیودانگەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاسمانگەڕی "ئایکائو" ویاساوڕێسای وڵاتی لوبنان ئەنجام بووە.

لە درێژەی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە کە جێبەجێ کردنی ئەم یاساوڕێسایانە لە لایەن بڕیک لە کۆمپانیەکانی فڕۆکە وانی پێویستی بە کاتی زۆرتر هەیە ،خشتەی فڕینەکانی بڕیک لە کۆمپانیەکانی فڕٶکەوانی لەوان بڕیک لە فڕینەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەشێوەی کاتیی هەتا بەرواری هەژدەی فڤۆریە سیی ڕێبەندان گۆڕاوە.

دانیشتووانی تۆڕەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەیروت شەوی پێنجشەممە ناڕەزایەتیان دەربڕی بە دەسوەردانەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی وهاتنە ناو شەقامەکانەوە. خەڵکی تۆڕەی لوبنان جادەی سەربە فڕگەی نێودەوڵەتی بەیروتیان داخست وڕایانگەیاند هەتا کاتێک کە فڕینی تاران – بەیروت نەیتە ناو فڕگەوە، هیچ فڕینێک لەوێ ئەنجام نابێت. کاربەدەستانی لوبنانی بە ڕاگەیاندنی ئەم ئیدعا وبانگەشەیە کە ئەگەریی هەیە ئەم فڕینە هەڵگری یارمەتی دراڤیەکانی ئێران بۆ حزبوڵڵا بێت، ئیزنی فڕینی فڕۆکەی تاران – بیروت بەرەوئەم وڵاتە دەرنەکراوە .

 

 

سەرپەیڤ