ئادار 29, 2025 20:14 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: دوبەی و ئەبوزەبی ئامانجی داهاتوومان دەبن

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وشداری دا بە ئیماراتییەکان بێتوو هاوکاریی هەواڵگری و مەیدانیی ئەمریکا لە دژی یەمەن بکەن، ئەوا هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر شارەکانی ئەبوزەبی و دوبەی کردووە.

محەممەد ئەلفەرەح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئەنساروڵڵای یەمەن، لە پەیامێکیدا لە کەناڵی ئێکس ڕوو لە سەرکردە سیاسییەکانی ئیمارات، جەختی کرد کە هەموو ئەو خەیانەتکارانەی کە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن پەسەند دەکەن و یارمەتییان دەدەن لە بواری هەواڵگری و مەیدانییەوە، وەبەر بەر هێرشی تۆڵەسەندنەوەی یەمەنییەکان دەکەون.

ئەم بەرپرسە یەمەنییە بە دووری نەزانی ئەو جۆرە کارانە لە لایەن خائینەکانی ئیماراتیەوە ئەنجام درابێت و وشداری دا کە ئەم کارە شێتانەیە بێ وەڵام نامێننەوە و بەم زووانە باجی ئەو کردەوە و ئاکارانەیان دەدەن.

ئەلفەرەح هەڕەشەی کرد کە ئامانجی مووشەکەکانی یەمەن تەنیا شارەکانی مۆخا و شەبوە نابێت، بەڵکو ئەبوزەبی و دوبەیش دەبنە ئامانجی داهاتووی  یەمەنییەکان.

سەرپەیڤ