حوزه‌یران 01, 2025 21:34 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆمارانی لوبنان و عێراق لەسەر پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین

سەرۆک کۆماری لوبنان کە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بانگهێشت کرابوو، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید هاوشانی عێراقیی خۆی دیداری کرد.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆمارانی لوبنان و عێراق جەختیان کرد لەسەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین. جۆزێف عەون هەروەها لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا هەردوولا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد. سەرۆک کۆماری لوبنان ڕێز و سپاسیشی دەربڕی بەرامبەر بە پشتیوانی بەردەوامی عێراق بۆ گەلی لوبنان و فەلەستین.

سەرپەیڤ