ئاشکرا بوونی یەکێک لە گەورەترین زەبرە هەواڵگرییەکانی مێژوو لە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439486-ئاشکرا_بوونی_یەکێک_لە_گەورەترین_زەبرە_هەواڵگرییەکانی_مێژوو_لە_ڕژێمی_زایۆنی
بە وتەی سەرچاوەئاگادارەکان دەزگەی هەواڵگریی ئێران دەستی گەیشتووە بە ژومارێکی زۆر لە زانیارییەکان و بەڵگەی ئیستراتژیک و هەستیاری ڕژێمی زایونی بۆ وێنە هەزاران بەڵگەی هاوپەیوەند بە پڕوژەکان و دامەزراوەناڤۆکییەکانی ئەو ڕژێمە
(last modified 2025-06-07T12:41:22+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2025 12:01 Asia/Tehran
  • ئاشکرا بوونی یەکێک لە گەورەترین زەبرە هەواڵگرییەکانی مێژوو لە ڕژێمی زایۆنی

بە وتەی سەرچاوەئاگادارەکان دەزگەی هەواڵگریی ئێران دەستی گەیشتووە بە ژومارێکی زۆر لە زانیارییەکان و بەڵگەی ئیستراتژیک و هەستیاری ڕژێمی زایونی بۆ وێنە هەزاران بەڵگەی هاوپەیوەند بە پڕوژەکان و دامەزراوەناڤۆکییەکانی ئەو ڕژێمە

هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانەی باسکراون ماوەیەک لەمەوبەر کۆتایی هاتووە، بەڵام قەبارەی زۆری بەڵگەکان و پێویستی گواستنەوەی بە نهێنی و ئەمنی  بارەکە بۆ ناو ئێران   هۆکاری بێدەنگی هەواڵیی تا  دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی   هەموویان  بۆ  شوێنە پارێزراوەکان بووە .  بەرفراوانی  بەڵگەنامەکان  تا ڕادەیەکە  کە پێداچوونەوەیان و بینینی وێنە و ڤیدیۆکان کاتێکی زۆری خایاندووە . پەیامنێری  کەناڵی  ئەلمەیادین لە تاران هەروەها وتی: دەستڕاگەیشتنی ئێران  بە زانیارییە هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنی  لە کاتی  ئێستادا   هەڵگری پەیامگەلێکی  زۆر گرنگە لە ڕەهەندگەلی جوراوجور و بەرفراوانەوە .