سەرۆک شارەوانی ڕژئمی زایونی: هەتا ساڵەهای ساڵ مووشەکی ئێرانی لەبیر ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439752-سەرۆک_شارەوانی_ڕژئمی_زایونی_هەتا_ساڵەهای_ساڵ_مووشەکی_ئێرانی_لەبیر_ناکەین
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم بڵاویکردەوە کە پاش ئەو زیانە زۆرانەی کە لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئێران بەر شاری ڕەحۆڤوت کەوتووە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە باسی ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کراوە و کاریگەری ئەو هێرشانە لەسەر شارەکە کەوتووە کرد و وتی یادی ئەو لێدان و زەبرانە لە مێشکماندا نەخشێنراوە و ناسردرێتەوە.
(last modified 2025-06-29T10:11:19+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • سەرۆک شارەوانی ڕژئمی زایونی: هەتا ساڵەهای ساڵ مووشەکی ئێرانی لەبیر ناکەین

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم بڵاویکردەوە کە پاش ئەو زیانە زۆرانەی کە لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئێران بەر شاری ڕەحۆڤوت کەوتووە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە باسی ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کراوە و کاریگەری ئەو هێرشانە لەسەر شارەکە کەوتووە کرد و وتی یادی ئەو لێدان و زەبرانە لە مێشکماندا نەخشێنراوە و ناسردرێتەوە.

 ماتان دیل دانی بەوەدا نا کە لانی کەم دوو مووشەک لەم شارەدا کەوتوون کە یەکێکیان دامەزراوەی وایزمەنی ویران کردووە  و ئەوی تریان لە  ناوەندی شاردا کەوتووە، سەرەڕای ئەوەی ئێمە ساڵێک و سێ مانگ ڕاهێنانمان بۆ ئەو بارودۆخە کردووە. 

هەروەها ئاشکرای کرد کە کاتێک گەیشتمە شوێنی ڕووداوەکە دوای یەکێک لە هێرشە موشەکییەکان، هەرگیز لەبیرم ناچێت کە سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە و فەرماندەی بەرەی ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئەستێرەی  داودی سوور  و بەرپرسانی یەکەی فریاکەوتن و ڕزگاری پەشوکابووین .