نەعیم قاسم: ئاگری بەرخۆدان تەنانەت لە سەختترین دۆخیشدا ناکوژێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439905-نەعیم_قاسم_ئاگری_بەرخۆدان_تەنانەت_لە_سەختترین_دۆخیشدا_ناکوژێتەوە
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە پیاوی جەنگین و سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی دژوار، ئاگری خۆڕاگری هەر داگیرساوە دەمێنێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 06, 2025 11:25 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم: ئاگری بەرخۆدان تەنانەت لە سەختترین دۆخیشدا ناکوژێتەوە

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە پیاوی جەنگین و سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی دژوار، ئاگری خۆڕاگری هەر داگیرساوە دەمێنێتەوە.

شێخ نەعیم قاسم لە ڕێوڕەسمی عاشورادا جەختی کرد لە سەر درێژەی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەری زایۆنی و وتی: ئێمە لە لوبنان بۆ بەرگری لە وڵات و خۆڕاگری، بەرەوڕووی دوژمنی "ئیسرائیلی" دەبینەوە و ئەم بەرگرییە بەردەوام دەبێت، تەنانەت بێتوو هەموو جیهان یەک بگرن بۆ پەشیمان کردنەوەمان. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: دەبوو ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی بە دەستدرێژی بهێنایە، بەڵام داگیرکەران هەزاران جار پێشێلیان کرد. هەڕەشەکان وامان لێناکەن تەسلیم بین و نابێت داوامان لێبکرێت هەڵوێستەکانمان نەرم بکەینەوە یان چەکەکانمان دانێین ئەویش لە کاتێکدا کە دەستدرێژی هێشتایش هەر بەردەوامە. ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان وتی: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لەمساڵدا لە کۆبوونەوەکان، شەقام و کۆڕەکانی تازێباری گەلێک زۆر و بەرچاو بوو. ئەم ئامادەبوونە زۆر جیاوازە و بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە سۆز و خرۆشی زیاترەوە بەڕێوەچوو.