سکرتێری گشتیی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی : ڕژێمی زایۆنیستی لە هەمبەر ئێران شکستی هێنا
تهمووز 14, 2025 14:05 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی وتی : ڕژێمی زایۆنیستی لە بەدی هێنانی ئامانجەکانی لە هەمبەر ئێران شکستی هێنا
حەمدین سەباحی وتی ئێران لەم شەڕەدا سەرکەوت و توانی یەکگرتوویی نیشتمانی و یەکڕیزی جەماوەری ، ڕێبەرایەتی و سەربەخۆیی نیشتمانیەکەی بپارێزێ
ناوبراو وتی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کە مافێکی ڕەوا بە پێی یاسای نێونەتەوەییە ئەگەرچی لەوانەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگ ڕەخنە یان تەنانەت ڕاگیران ببێتەوە بەڵام ئێستاش شیاوی بووژاندنەوەیە . سکرتێری گشتی کونگرەی نیشتمانی عەرەبی وتی ئەم پڕۆژەیە وابەستە بە زانستی تەکنیکی زانستوەرانی ئێرانی و ئیرادەی سیاسی حکومەتی ئێرانە . ئێران بە سەربەخۆیی و سەرکەوتن بە سەربەرزی و غرور توانیویەتی بە دوژمنانی زایونی و ئەمریکایی خۆی بڵێت کە ئێران دەمێنێتەوە .