ئازادکرانی خەباتکاری لوبنانی لە زیندانی فەرەنسا پاش ٤١ ساڵ
پارێزەرەکەی جۆرج عەبدوڵا خەباتکاری بلیمەت و بەناوبانگی لوبنانی رایگەیاندووە کە دادگەی فەرەنسا بڕیاری ئازادکرانی پاش ٤١ ساڵ لە بەندیخانەی فەرەنسا دەرکردووە و ناوبراو ئەمڕۆ ئازاد کراوە.
جۆرج ئیبراهیم عەبدوڵا خەباتکاری بەناوبانگی لوبنانی کە دژ بە ڕژێمی زایۆنی چالاکی دەکرد، ئەمڕۆ هەینی پاش ٤١ ساڵ لە بەنددابوون لە وڵاتی فەرەنسا، ئازاد کرا.
پێشتر راگەیەندرابوو کە جۆرج عەبدوڵا سبەی شەممە ئازاد دەکرێ، بەڵام پارێزەرەکەی ڕایگەیاند کە گۆڕدرانی کاتی ئازادکرانی جۆرج عەبدوڵا خرایە ئەمڕۆ هەینی لەبەر پێشگری بە بەڕێوەچوونی ئەو جەژنەی بۆ پێشوازی لەو پلانی بۆ داڕێژرابوو. کەمپەینی نیشتمانیی ئازادیی جۆرج عەبدوڵایش بەشبەحاڵی خۆی داوای لە هەموو خەڵک کردووە کە بەشداری بکەن لەو کۆبوونەوە گەورە جەماوەرییەی کە لە جادەکەی بەرەو فڕۆکەخانەی بەیرووت بۆ پێشوازی لەم خەباتکارە لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆوە دەست پێ دەبێ.