سۆنامیی سیاسی ڕژێمی زایۆنی تەنیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440489-سۆنامیی_سیاسی_ڕژێمی_زایۆنی_تەنیوە
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارانووت دانیناوە بەوەیدا کە پێگەی نیودەوڵەتیی ڕژێمی زایۆنی خەوشاوە و تەواو سست و لاواز بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 30, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • سۆنامیی سیاسی ڕژێمی زایۆنی تەنیوە

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارانووت دانیناوە بەوەیدا کە پێگەی نیودەوڵەتیی ڕژێمی زایۆنی خەوشاوە و تەواو سست و لاواز بووە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی دایە ئەو هێرشانەی لە وڵاتانی جیهاندا دەکرێتە سەر زایۆنییەکان و نووسی کە سۆنامی سیاسی دژ بە ڕژێمی زایۆنی گەیشتۆتە بانترین ئاستیی خۆی. ماڵپەڕی عبری زمانی "والا"ـیش ڕاپۆرتی داوە کە بە هۆی نالەبار بوونی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە و تۆمەتبارکرانی ڕژێمی ئیسراییل وەک هۆکاری ئەو دۆخە کارەساتبارەی غەززە، داخوازی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی فەلەستین گەلێک زیاتر بووە. ئەمدواییە فەرەنسا و ئینگلیز ڕایانگەیاندووە کە بەنیازن وڵاتی فەلەستین بە ڕەسمییەت بناسن. هۆڵندایش ئەمدواییە ڕایگەیاندووە کە ڕێگا نادات وەزیری دارایی و ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی بێتە نێو وڵاتەکەیانەوە.