یەمەن وشداری دا بە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440491-یەمەن_وشداری_دا_بە_وڵاتانی_عەرەبی_پاڵپشتی_ڕژێمی_زایۆنی
ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداری داوە بە هەموو ئەو کۆمپانیا گەمیوانییانەی هاوکاری دەکەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2025-07-30T13:30:33+00:00 )
ته‌مووز 30, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • یەمەن وشداری دا بە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی

ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداری داوە بە هەموو ئەو کۆمپانیا گەمیوانییانەی هاوکاری دەکەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.

حەزام ئەلئەسەد رایگەیاند: قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی دەریایی یەمەن بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە دژ بە هەموو کۆمپانیاکانی گەمیوانی کە هاوکاریی بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن چ ئەو گەمییانە هی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بن یان نەبن. 

ئەلئەسەد وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بڕوایان وایە هەڵمەتی سەربازیی خۆیان دژ بە دوژمنی زایۆنی و لایەنگرانی کە لە کوشتار و گەمارۆی خەڵکی غەززەدا دەستیان هەیە پەرە پێبدەن و ڕاشکاوانە راشیگەیاند: دەستێدابوونی ژمارێک رژێمی عەرەبی و ئیسلامی لە گەمارۆی غەززە و پەرەپێدرانی پێوەندیی بازرگانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پەڵەیەکی جێی شەرمەزاری دێتە ئەژمار.