نەعیم قاسم : ڕادەس کرانی چەکی خۆڕاگری نابێتە هۆی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440669-نەعیم_قاسم_ڕادەس_کرانی_چەکی_خۆڕاگری_نابێتە_هۆی_ڕاگیرانی_دەسدرێژکاریەکان
سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند : ڕادەس کرانی چەکەکانی خۆڕاگری بە هیچ لەونێک نابێتە هۆی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 06, 2025 16:52 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم : ڕادەس کرانی چەکی خۆڕاگری نابێتە هۆی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکان

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند : ڕادەس کرانی چەکەکانی خۆڕاگری بە هیچ لەونێک نابێتە هۆی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان .

شێخ نەعیم قاسم لەوەڵام بە و کەسانەی کە لە خۆڕاگری داوا ئەکەن خۆیان بە دەستەوە بدەن وتی: ئێمە کوێلەی هیچ کەس نین ، ووشداری دا کە بەرژەوەندی رژێمی زایۆنی لەوەدایە کە لە شەڕی بەربڵاو خۆببوێرێت ، چونکە خۆڕاگری ، سوپا وخەڵکی لوبنان لەبەرامبەر هەردەسدرێژکارێک دەوەستن وئاسایشتێک کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی هەشت مانگ دروستی کردووە، لەماوەی یەک کاتژمێر دادەڕۆخێت. 

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا بۆ لاوازکردنی تۆکمە وتەواوی خۆڕاگری ، خەڵک ولوبنان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات  ، وتی: واشنتۆن بە داسەپاندنی دۆخێک بۆ چەکداماڵینی خۆڕاگری، لە مەڕ بەرژوەندی تۆکمە وتەواوی ڕژێمی زایۆنیستی دەجوڵێتەوە.