چوونەسەری ژوماری گیانلەدەسداوانی بارانبارینی وەرزیی و لافاو لە پاکستان بۆ ٨٥٤ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441258-چوونەسەری_ژوماری_گیانلەدەسداوانی_بارانبارینی_وەرزیی_و_لافاو_لە_پاکستان_بۆ_٨٥٤_کەس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی وەرزیی و لافاو لە پاکستان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ٨٥٤ کەس و هەزاران کەسی دیکەش بریندار یان ئاوارەبوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژوماری گیانلەدەسداوانی بارانبارینی وەرزیی و لافاو لە پاکستان بۆ ٨٥٤ کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی وەرزیی و لافاو لە پاکستان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ٨٥٤ کەس و هەزاران کەسی دیکەش بریندار یان ئاوارەبوونە.

ڕێکخراوی نیشتمانیی ڕووبەڕوو بوونەوەی  کارەسات و قەیرانی پاکستان ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ کەس لە ئەیالەتەکانی  پەنجاب، خیبەر پەختونخوا و بەلوچستان گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، بەهۆی بارانبارینی وەرزیی، لە پەنجاب ١٨ کەس، لە خەیبەر پەختونخوا ٤ کەس و لە بەلوچستان کەسێک گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا بەهۆی بارانبارینی وەرزیی ئەمساڵی پاکستان و لافاوەکانی پەنجاب و خەیبەر پەختونخوا، ٨٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ١٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون. سەرڕێژبوونی ڕووبارەکان ئێستا بووەتە هۆی هەستانی لافاو لە پڕحەشیمەت ترین ناوچەکانی پاکستان لەوانە شارەکانی لاهور، سیالکۆت و موڵتان.