تووڕەیی کاربەدەستانی زایۆنی لە بەڕەسمییەت ناسرانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441759-تووڕەیی_کاربەدەستانی_زایۆنی_لە_بەڕەسمییەت_ناسرانی_فەلەستین
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئۆسترالیا، کەنەدا و ئینگلیز سەبارەت بە بە ڕەسمیەت ناسینی وڵاتی فەلەستین، کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی تووندیان نیشاندا.
(last modified 2025-09-21T12:38:35+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2025 16:05 Asia/Tehran
  • تووڕەیی کاربەدەستانی زایۆنی لە بەڕەسمییەت ناسرانی فەلەستین

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئۆسترالیا، کەنەدا و ئینگلیز سەبارەت بە بە ڕەسمیەت ناسینی وڵاتی فەلەستین، کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی تووندیان نیشاندا.

وەزیرانی تووندڕۆی زایۆنی کاردانەوەی تووندیان نیشاندا بەرامبەر بەو بەڕەسمییەت ناسینە و ئەوەیان بە خەڵات کردنی حەماس و مەترسییەکی قورس لە سەر ئاسایشی فەلەستینی داگیرکراو زانی و بانگەشەیان کرد کە ئەم بڕیارە پشتی بە هاندانی ئیخوانولموسلمین لە ئینگلیز وەکوو دەسکەوەتی ئۆپەراسیۆنەکەی ٧ی ئۆکتۆبر ئەنجام دراوە و خوازیاری وەڵامدانەوە بوون لە ڕێگای ڕاگەیاندنی دەسەڵاتیان بە سەر کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنەوە. لەهەمبەردا ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی ئەو بڕیارەیان بە مانای شکستی سیاسیی نەتانیاهۆ و سمۆتریچ، دژایەتی کردنی جولەکە و بێزاری لە ئیسراییل زانی. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهان فەلەستینیان بە ڕەسمییەت ناسیوە و شەڕ لە غەززەیش هەر بەردەوامە.