پەلاماری دەسترێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441853-پەلاماری_دەسترێژکارانەی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_سەنعا
کەناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانی کردووەتە سەر سەنعای پێتەختی یەمەن.
(last modified 2025-09-25T12:43:18+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2025 12:36 Asia/Tehran
  • پەلاماری دەسترێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەنعا

کەناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانی کردووەتە سەر سەنعای پێتەختی یەمەن.

سەنعای پێتەختی یەمەن ئەمڕۆ ١٣ جار کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی زایۆنی. دوابەدوای ئەم پەلامارانە دەنگی چەندین تەقینەوە لە پایتەختی یەمەن بیسترا.

کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی  بانگەشەی کردووە کە ئەو پەلامارانەی کراوەتە سەر سەنعا، بنکەکانی فەرماندەرێتیی یەمەنی کردووەتە ئامانج.