ئەنساڕوڵڵا: ڕاگرتنی پاپۆڕی جیهانیی سومود نایاساییە
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە دەر کردنی بەیاننامەیک پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر پاپۆڕی جیهانی سوموود و ڕاگرتنی کەشتییەکانی ناسەربازی بە کردەوەیەکی دەسدرێژکارانە و نایاسایی زانی .
موحەمەد فەرح وتی بێ دەنگ بوونی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە هەمبەر وەها جەنایەتگەلێک ڕژێمی ز ایونیستی هان دەدات بە دووپات کردنەوە و پەرەی ئەو کردەوانە و هەر ئەو بابەتە پێویستی کاردانەوەی خێرای هەموو ئازادیخوازانی جیهانی بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆی غەززەی دوو هێندە کردەوە . جەختیشی کرد ئەو کارە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە و جارێکی دیکە سیمای دەسدرێژکارانە و جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایونیستی دەرخست . پاپۆڕی جیهانیی سوموود سەرەڕای پەلامار و دەسدرێژی بەردەوامی هێزی دەریایی ڕژێمی زایونیستی 30 بەلەم لەو پاپوڕە هەروا بە هێزمەندییەوە بە رەو غەزە دەچن .