هێرشی درۆنی یەمەنیەکان بۆ سەر ئیلاتی داگیرکراو
تشرینی یهکهم 07, 2025 17:01 Asia/Tehran
میدیا زایۆنیەکان لە چالاک کرانی ئاژیرەکانی هۆشداری دانی بەرگری ئاسمانی لە پەلامارە درۆنیەکانی یەمەن بۆ سەر بەندەری داگیر کراوی ئیلات لە باشووری سەرزەویەداگیرکراوەکان هەواڵیان دا.
ڕێکخراوی ڕادوێ وتەلەفەزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی تر هێزە یەمەنیەکان بە سێ درۆن بەندەری داگیرکراوی ئیلاتیان لە باشووری سەرزەویە داگیر کراوەکان دایەبەر پەلامار.
میدیا زایۆنیەکان ڕایانگەیاند ، ئاژیرەکانی هۆشداریدان دوابەدوای هاتنی درۆنەکان بۆ سەر ئاسمانی ئیلاتی باکوور چالاک کراوە. بەپیی ڕاپۆری ئەم میدیانە ، سێ درۆن لەیەمه ن لەماوەی بیست دەقە بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان هاوێژران وئەگەریی هاوێژرانی درۆنی زۆرتریش هەیە .