حیزبوڵڵای لوبنان: خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442162-حیزبوڵڵای_لوبنان_خۆڕاگری_تا_سەرکەوتنی_یەکجاریی_بەردەوامە
ئەندامێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هەر کەس کە لە هەمبەر دڕندەکارییەکانی غەززە بی دەنگ مایەوە شەریکی تاوانە وتی : حیزبوڵڵا، خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی درێژە پێی ئەدات .
(last modified 2025-10-11T10:08:06+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 09:36 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان: خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی بەردەوامە

ئەندامێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هەر کەس کە لە هەمبەر دڕندەکارییەکانی غەززە بی دەنگ مایەوە شەریکی تاوانە وتی : حیزبوڵڵا، خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی درێژە پێی ئەدات .

 سەید  ئیبراهیمی مووسەوی  وتی : ئێمە ئاڵای خۆڕاگری تا  سەرکەوتنی یەکجاری  لەسەر شانمانە  بۆ ئەوەی کە ئێمە بەرەوڕووی پرسی بوونێتین و پرسەکە تەنیا بەرتەسک بە سنوورەکانەوە نییە . هەربەوجورەی کە ئیمام مووسا سەدر و ئیمام خومەینی  ڕژێمی زایونیان وەسف کرد؛  ڕژێمی زایۆنی،  ڕژێمێکی نگریسە و لوویەکی شێرپەنجەییە و هیچ  قسە و لێداونێک  ناتوانێ  لەوە باشتر وەسفی بکات .  وەلید جونبەلات ڕێبەری کۆمەڵگای درزوییەکانی لوبنانیش بە وتنی ئەوەی کە بانگەشەکارانی دەسەڵاتداریەتی لەو وڵاتە  دەنگی خۆیان بۆ پاشەکشێی دوژمنی زایۆنی لە لوبنان و گوشارخستنەسەری بەمەبەستی  جێ بەجێکرانی ئاگربڕ بەرز ناکەنەوە  وتی  بەتاوانبار زانینی خۆڕاگری، بۆ شوێنهاتەکانی  شەڕ، دەسکاریکردن و گۆڕینی مێژوو و بێ ڕێزی کردن بە شەهیدانە .