وشداری یەمەن بە ڕژێمی زایۆنی بێتوو ئاگربەس بنپێ بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442187-وشداری_یەمەن_بە_ڕژێمی_زایۆنی_بێتوو_ئاگربەس_بنپێ_بکات
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن، وشداری توندی داوە بە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بنپێکردنی ئاگربەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 15:32 Asia/Tehran
  • وشداری یەمەن بە ڕژێمی زایۆنی بێتوو ئاگربەس بنپێ بکات

ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن، وشداری توندی داوە بە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بنپێکردنی ئاگربەس.

"حەزام ئەسەد" وتی: بێتوو ڕژێمی زایۆنی پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە، ئەوا ئەنساروڵڵای یەمەن هێرشەکانی خۆی دەوەستێنێت، بەڵام بێتوو ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە بنپێ بکات، ئەنساڕوڵڵا هێرشی قورس دەکاتە سەر ئەم ڕژێمە. پێشتریش عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن فەرمانی وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی و گەمییەکانی سەر بەم ڕژێمەی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەرکردبوو. ئەم سەرچاوە هەواڵییانە پێشتر بڵاویان کردبوویەوە کە ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە وەستاندنی هێرشەکان بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی داگیرکەرانی زایۆنی بە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە کەرتی غەززە و جەختیشی کردووە لەسەر ئەوەی کە ئەم گرووپە چاودێری دەکات بە سەر پرۆسەی بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان لە غەززە.