ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442273-ڕێبەری_ئەنساروڵڵا_ئێران_بۆ_پشتیوانی_کردنی_فەلەستین_فیداکاریی_گەورەی_کردووە
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.
(last modified 2025-10-17T05:53:33+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 17:21 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئێران بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین فیداکاریی گەورەی کردووە

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و بە چۆکدانەهاتنی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان فیداکاریگەلێکی گەورەی لە پێناو پشتیوانیکردنی ئارمانجی فەلەستین کردووە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی لە وتاری هەفتانەی خۆیدا وتی: لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ڕێبەر و فەرماندەی گەورە یەحیا سینوارداین. شەهید سینوار هێمای بەرخۆدانی فەلەستینییەکان و فیدا کاریکردن لە ڕێگای خواوەندە.حوسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان و کۆڵنەدانی بێوێنەی خۆی سەرباری هەموو زەخت و گوشارەکان، فیداکاریگەلیکی گەورەی لە پێناو پشتیوانی کردنی ئارمانجی فەلەستین ئەنجام داوە.

بە پێی هەواڵێکی دیکە؛ هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی شەهیدبوونی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەم وڵاتەی کرد و پێیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی سزای ئەو کردەوە جەنایەتکارانەی دەبینێ.