محەممەد عەلی حوسی: بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر رەفتارێکی گەمژانەی دوژمن، ئامادەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442400-محەممەد_عەلی_حوسی_بۆ_بەرەوڕووبوونەوەی_هەر_رەفتارێکی_گەمژانەی_دوژمن_ئامادەین
ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەبارەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی غەززە، وشدارییان بە رژێمی زایۆنی دا.
(last modified 2025-10-24T09:44:46+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • محەممەد عەلی حوسی: بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر رەفتارێکی گەمژانەی دوژمن، ئامادەین

ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەبارەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی غەززە، وشدارییان بە رژێمی زایۆنی دا.

محەممەد عەلی حوسی وتی: جەخت لەوە دەکەینەوە کە یەمەن هەردەم لەهەوڵی پێوشوێن گرتنی پێبەندبوونی دوژمن بە ئاگربڕی غەززەیەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەوڵێک بۆ بن پێکردن و تێپەڕین لە هێڵە سوورەکان، لە ئامادەیی تەواو دایە.

محەممەد عەلی حوسی وتیشی: ئێمە درێژەی گەمارۆ، پێش گرتن بەهاتنی یارمەتییەکان و پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لەلایەن دوژمنی زایۆنی بەتوندیی شەرمەزار دەکەین و بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە ڕەفتارێکی گەمژانە کە رەنگە دوژمنی جەنایەتکاری زایۆنی ئەنجامی بدات، ئامادەین.