نەبیی بێرری: کردەی مەترسیداری رژێمی زایۆنی، هەڕەشە لە باشووری لوبنان دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442769-نەبیی_بێرری_کردەی_مەترسیداری_رژێمی_زایۆنی_هەڕەشە_لە_باشووری_لوبنان_دەکا
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە پێی داگرت؛ کردەی مەترسیدار و هەڕەشەئامێزی رژێمی زایۆنی دژی باشووری ئەو وڵاتە، جێی مەترسیی و هەڕەشەیە بۆ گشت لوبنانییەکان و ئەوان دەبێ بە شێوازێکی نیشتمانی بەو هەڕەشەو ئاریشانە ڕابگەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • نەبیی بێرری: کردەی مەترسیداری رژێمی زایۆنی، هەڕەشە لە باشووری لوبنان دەکا

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە پێی داگرت؛ کردەی مەترسیدار و هەڕەشەئامێزی رژێمی زایۆنی دژی باشووری ئەو وڵاتە، جێی مەترسیی و هەڕەشەیە بۆ گشت لوبنانییەکان و ئەوان دەبێ بە شێوازێکی نیشتمانی بەو هەڕەشەو ئاریشانە ڕابگەن.

نەبیی بێرری وێرای ئیدانەکردنی درێژەی پێشێلکرانی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنی، وتی: لە وەها بارودۆخێکدا پێویستە، هەموو لوبنانیەکان بە شێوازی تایبەتی یەکریزیی و ژیانی پێکەوە، لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی ئەو رژێمەدا راوەستن.

نەبیی بێرری وتیشی: پێویستە لێژنەی میکانیزمی ئاگربەس و هەروەها وڵاتانی لایەنگری ڕێککەوتنی ئاگربەس، رژێمی زایۆنی ناچار بکەن دەسدرێژکاریی دژی لوبنان ڕابگرێ و لە باشووری ئەو وڵاتەش بکشێتەوە.