ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: کەوتنی زایۆنییەکان، وادەی ئاشکرای خوداییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444934-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_کەوتنی_زایۆنییەکان_وادەی_ئاشکرای_خوداییە
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای رەخنەگرتنی توندی لە چەند وڵات لەبەر هەوڵدان لەئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، پێی داگرت، کەوتنی زایۆنیستەکان، وادەو بەڵێنێکی حەتمی و ئاشکرای خوداییە.
(last modified 2026-02-27T12:44:51+00:00 )
شوبات 27, 2026 14:03 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: کەوتنی زایۆنییەکان، وادەی ئاشکرای خوداییە

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای رەخنەگرتنی توندی لە چەند وڵات لەبەر هەوڵدان لەئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، پێی داگرت، کەوتنی زایۆنیستەکان، وادەو بەڵێنێکی حەتمی و ئاشکرای خوداییە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: دەسدرێژکاریی و تاوانکاریی دوژمنی زایۆنیستی تەواو ئاشکرایە. ژمارێک حکومەت لەئاراستەی گرتنەبەری سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی زایۆنی هەنگاوهەڵدەگرن کە ئەوەش بەمانای ئەمەگداربوون بەرامبەر دوژمن و قەبووڵکردنی ملکەچی و بەچۆکداهاتن لەهەمبەر سیاسەتەکانیەتی لە ناوچەدا.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن، دۆخی ئێستای گەڕاندەوە بۆ خەمساردیی ئۆممەت لەهەمبەر جێبەجێکردنی بەرپرسایەتییە مەزن و پیرۆزەکانیان و پێی داگرت؛ وادەی خودایی لەبارەی کەوتن و شکستهێنانی"سەرەرۆیی زایۆنییەکان" ئاشکراو هەرەقەتییە، چونکە پەیوەستە بە دادپەروەریی و حیکمەتی خوداوەند.