بەشداریی دەیان هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسادا
تشرینی یهکهم 10, 2026 14:24 Asia/Tehran
دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی هەینیان لە مزگەوتی ئەقسا و سەحنەکانی ئەم مزگەوتە پیرۆزەدا بە جێ هێنا.
نوێژخوێنانی فەلەستینی سەرباری بەرتەسکی نانەوە و زەخت و زۆری سەپێندراو لە لایەن رژێمی زایۆنییەوە، هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانەوە بەرەو مزگەوتی ئەقسا وەڕێکەوتن و نوێژی هەینیان لەم مزگەوتەدا بەجێهێنا. ئەوە لە کاتێکدابوو کە هێزە سەربازییەکان و هێزی پۆلیسی رژێمی زایۆنی بە ڕادەیەکی بەرچاو لە دەوروبەری بەشی کۆنی قودس و مزگەوتی ئەقسا سەقامگیر ببوون.