هۆشداری سەنعا بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و دامودەزگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعوودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447354-هۆشداری_سەنعا_بە_کۆمپانیاکانی_فڕۆکەوانی_و_دامودەزگە_نەوتییەکانی_عەرەبستانی_سەعوودی
 وتەبێژی حکومەتی یەمەن داوای لەو دەوڵەت و حکومەتانەی کرد کە عەرەبستان هەوڵ دەدات ئەوانیش تێوەگلێنێ بە شەڕی دژ بە یەمەنەوە تا خۆیان ببوێرن لە بەشداریی لە دەستدرێژیکردنە سەر خەڵکی یەمەن.
(last modified 2026-10-10T10:57:29+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2026 14:26 Asia/Tehran
  • هۆشداری سەنعا بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و دامودەزگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سەعوودی

 وتەبێژی حکومەتی یەمەن داوای لەو دەوڵەت و حکومەتانەی کرد کە عەرەبستان هەوڵ دەدات ئەوانیش تێوەگلێنێ بە شەڕی دژ بە یەمەنەوە تا خۆیان ببوێرن لە بەشداریی لە دەستدرێژیکردنە سەر خەڵکی یەمەن.

عومەر داعر بەخیتی عەرەبستانی سەعوودی تۆمەتبار کرد بە بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ لە ناوچەی بابولمەندەب و کردنی ئەم ناوچەیە بە گۆڕەپانی شەڕێکی کراوە و جەختیشی کرد کە ئەم هەنگاوە مەترسییە لەسەر هێڵی کەشتیوانی و ڕیاز بەرپرسی ڕاستەوخۆی هەموو دواهاتەکانی دەبێت.. ناوەندی هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی مرۆڤدۆستانە لە حکومەتی سەنعایش بە هۆشداریدانی سەرلەنوێ بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە هەمبەر مەترسییەکانی گەشت لە ئاسمانی عەرەبستاندا ڕاشیگەیاند کە سنووری ئاسمانی مەککە و مەدینەی پیرۆزی لێبەدەربێت ئەوباقی سنووری ئاسمانیی عەرەبستان گۆڕەپانی هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی هێزی یەمەنییە. ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاندووە کە داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەکەین هۆشدارییەکان بە هەند بگرن و ئەگەر ئەم کۆمپانیایانە ئەم هۆشدارییانە لەبەرچاو نەگرن و گەشتەکانیان لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان ڕانەگرن، بەرپرسیارەتی هەرچەشنە مەترسییەک لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.