ئەنساروڵڵای یەمەن: بێتوو پەلامارەکانی عەرەبستان رانەگیرێن، بە بۆردومانی فڕگەی ڕیاز ڕازیی نابین
ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: بێتوو عەرەبستان گەمارۆ و بۆردومانی وڵاتەکەمان ڕانەگرێ، ئێمەش تەنیا بە بۆردومانی فڕۆکەخانەی ریاز ڕازیی نابین و وازناهێنین.
"زەیفوڵڵا ئەششامی" ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتی کە هەموو فڕۆکەخانەکان جگە لە مەککەی موکەڕەمەو مەدینەی مونەوەرەو سنوری ئاسمانی و دەورووبەری ئەو دوو شارە کە پیرۆزبوونیان بۆ ئێمە جێی ڕێزە،دەکرێنەئامانج.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، سوپای عەرەبستان بە مووشەک ناوچەکانی "کتاف"، "ئەلبوقەح"،"سەحار" و"ئال سالیم" لە پارێزگای سەعدە ژێرخانی بەدالەی کەرتی "سەفرا" لە باکووری یەمەنی مووشەکباران کردووە.
کەناڵی ئەلعالەمیش ڕایگەیاند، داتاو زانیاریی فلایت رادار، نیشانی دەدا کە رۆژی ڕابردوو، سەدو حەفتاو یەک گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز، هەڵوەشێندراوە.