بەردەوامیی وەستانی گەشتەکانی فڵای دوبەی بەرەو تلاڤیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447398-بەردەوامیی_وەستانی_گەشتەکانی_فڵای_دوبەی_بەرەو_تلاڤیڤ
 ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدعۆت ئا‌حارانۆت نووسی کە هەڵپەسێردرانی گەشتەکانی کۆمپانیای فڵای دوبەی لە ئیماراتەوە بەرەو تلاڤیڤ تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر واتە ٩ی گەڵاڕێزان نوێ کرایەوە.
(last modified 2026-10-11T15:45:26+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2026 18:14 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی وەستانی گەشتەکانی فڵای دوبەی بەرەو تلاڤیڤ

 ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدعۆت ئا‌حارانۆت نووسی کە هەڵپەسێردرانی گەشتەکانی کۆمپانیای فڵای دوبەی لە ئیماراتەوە بەرەو تلاڤیڤ تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر واتە ٩ی گەڵاڕێزان نوێ کرایەوە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فڵای دوبەی ئەمدواییە دوابەدوای ڕووداوێک بۆ فڕۆکەیەکی ئەم کۆمپانیایە کە بەرەو تلاڤیڤ دەڕۆیشت، گەشتەکانی خۆی بۆ فەلەستینی داگیرکراو هەڵپەساردووە.  فڕۆکەی بۆینگی ٧٣٧ی فڵای دوبەی ئەمدواییە لە ڕێگای ئیمارات بەرەو تلاڤیڤ، دوا بە دوای شەڕی نێوان فڕۆکەوانان ڕێگای خۆی بەرەو عەرەبستان گۆڕی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەبووک نیشتەوە. کاربەدەستانی ئیماراتی ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە بۆ ڕوونبوونەوەی ڕووداوەکە و مەبەست و نیازی پشتی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.  بەم حاڵەشەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، بە زەقکردنەوەی ڕەهەندە ئاسایشییەکانی ئەم ڕووداوە ، ئەوەی بە هێرشێکی تیرۆریستی لە لایەن ژمارەیەک وڵاتەوە وەسف کردووە.