درێژەی دەسدرێژیی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن
دەسدرێژیی ئاسمانی و تۆپخانەیی رژیمی سعودی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن هەروا بەردەوامە.
ئاماری شەهیدانی دەسدرێژیی ئاسمانیی سەعودیا بۆسەر ناوچەی "خەب" و "شەعەف" لە پارێزگای جوف گەیشتە هەشت کەس کە دووانیان منداڵ بوون و یەکێکیان ژنە. فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سعودیا، ناوچەی "شەبام کەوکەبان" لە پارێزگای "مەحوەیت"ی یەمەنیشیان بۆردومان کرد. هەروەها بەشی "شەدا" لە پارێزگای سەعدە کەوتەبەر پەلاماری درۆنی و تۆپخانەیی هێزەکانی سعودیا. هاوکات، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لەکاردانەوە بە سەدو بیست و چوار هێرشی ئاسمانیی عەرەبستانی سعودی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، چوار ئۆپەراسیۆنیان بە مووشەکی بالستی و کروز و درۆن ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە، فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی ڕیاز، دامەزراوە گازی و نەوتییەکانی ئارامکۆ و فڕگەی "مەلیک فەهەد دەمام"یان بەئامانج گرتووە.