ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٨٩ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447452-ژماری_شەهیدانی_شەڕی_غەززە_گەیشتە_٧٤_هەزار_و_٣٨٩_کەس
 وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕاگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا تەرمی حەوت شەهید و حەوت بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
(last modified 2026-10-13T16:03:42+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2026 19:33 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٨٩ کەس

 وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕاگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا تەرمی حەوت شەهید و حەوت بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە لە نێو شەهیدەکاندا دوو کەس بە هۆی پەلاماری تازەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید کراون، سێ کەس بە هۆی برینەکانی پێشوویان گیانیان لە دەست داوە و تەرمی دوو شەهیدیش لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان کێشراونەتە دەرەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو کاتەوە ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە ڕاگەیەندراوە تا ئێستا ١٤٩٨ فەلەستینی شەهید بوونە، ٥ هەزار و ٣٠٦ کەس بریندار بوون و تەرمی ٨٣٨  شەهیدیش لە ژێر دار و پەردوو دەرهێنراون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە بە گشتی لەو کاتەوە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە دەست پێ بووە واتە لە حەوتی ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤  هەزار و ٣٨٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٥ هەزار و ٤٢٣ کەس.