تشرینی دووه‌م 03, 2016 12:46 Asia/Tehran
  • چارەنووسی نالەبار و دڵتەزێنی منداڵانی مووسڵ
    چارەنووسی نالەبار و دڵتەزێنی منداڵانی مووسڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارە بوونی زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتیی موسڵی لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەم شارەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەلعەهد، نەتەوەیەکگرتووەکان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئامارێک  ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ئازاد کردنی موسڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار عێراقی لە ماڵەکانیان هەڵاتوون.

Image Caption

 

تیرۆریستەکانی داعش کە لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان تووشی سەرلێشێواویی بوونە لە دانیشتووانی موسڵ وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن و ئەمە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی هەزاران هاووڵاتیی موسڵ.

 

Image Caption

 

رێکخراوی سایف دی شیڵدرن به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک داوای کرد هه‌وڵ بدرێت بۆ شکاندنی گه‌مارۆی زیاتر له‌ ۶۰۰ هه‌زار منداڵی عێراقی له‌ موسڵ که‌ داعش ئه‌سیریانی کردووه.

Image Caption

 

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە ١٧ ی ئۆکتۆبەردا دەستی پێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی که‌ناڵی ئه‌لمنار ڕێکخراوه‌ی سایف دی شیڵدرن له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا هۆشداریی دا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی منداڵان له‌ شاری موسڵ. له‌ ئیستادا زیاتر له‌ ۶۰۰ هه‌زار منداڵی عێراقی له‌ موسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌مارۆ دراون.

 

Image Caption

 

ئیستاکە هاوکات لەگەڵ نێزیک بوونەوەی وەرزی سەرما، ژنان و منداڵانی خەڵکی موسڵ کە شوێنی ژیانی خۆیان بەجێهێشتووە  ئاوارەی چیا و کەژ و کێو بوونە.

 

Image Caption

 

ژیانی سەغڵەتی ژنان و منداڵانی ئاوارەی موسڵ هەروا بەردەوامە.

Image Caption

 

بە توندبوونەوەی شەڕ لە موسڵ و بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئەم شارە لە بندەستی داعش، هەزاران ژن و منداڵی ئەم شارە ئاوارە بوون.

 

Image Caption

 

هەروەک دەزانن هێزه‌ ئه‌منییه‌کان سه‌ری داعش له‌ موسڵ ده‌په‌ڕێنن و داعشییه‌کان جگه‌ له‌ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ دان و مردن هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌یان نییه‌.

ئازاد کردنی موسڵ ئامانجی ئەوانەو داعش هیچ جێگه‌یه‌کی له‌ عێراقدا نییه‌.

Image Caption

 

Image Caption

 

داعشییه‌کان هیچ ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵاتنیان نییه‌، یان ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن یان ده‌بێت بمرن. ئازادکرانی مووسڵ به‌مانای کۆتایی مانه‌وه ی داعش له‌ ئێراقه . دوای ئازاد کردنی شاری موسڵ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی دیکه‌ ئاسانه‌ .

Image Caption

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ