وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی: دۆخی تەندروستیی سلێمانی مەترسیدارە، بەڵام لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە
دکتۆ ر یاد نەقشبەندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندووە: دۆخی تەندروستیی سلێمانی مەترسیدارە، بەڵام وەھا نییەلە کۆنتڕۆڵ دەرچووبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی وێستگەنیوز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: له‌ئێستادا ژماره‌ی توشبووان له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتی عێراقیش له هه‌ڵکشاندایه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێمه له شاری سلێمانی له دۆخێکی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام ئەمە به‌مانای له‌ده‌ست ده‌رچوونی دۆخه‌که نایه‌ت و له کۆنتڕۆڵ ده‌رنەچووه، به‌ڵکو هێشتا ئێمه توانیومانه بە هه‌موو توشبوویه‌کی کۆرۆنا ئه‌وه‌ی که پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه پێشکه‌شی بکه‌ین.
دکتۆر یاد نەقشبەندی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،ڕاسته نه‌خۆشخانه‌کانمان فشارێکی زۆریان له‌سه‌ره، به‌ڵام هێشتا توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشمان هه‌یه‌و دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن و هه‌موو ئه‌و ڕێکارانه‌ی پێویسته به‌رامبه‌ر به کۆرۆنا بیگرینه‌به‌ر ، ده‌توانین له داهاتوودا ئه‌م شه‌پۆله خێرایه خاو بکه‌ینه‌وه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ھەروەھا وتوویەتی: تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌کان وەھا نین کە بڵێن پڕبوونە، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش کە له ئێستادا له شاری سلێمانی تایبه‌ت دراون بەم دیاردەیە ته‌واو پڕبن، ئەوسا ئێمه پلانی دیکه‌مان هه‌یه که شوێنی تریش ته‌رخان بکه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌و باره قورسه داراییه‌ی که له‌سه‌ر شانی کارمه‌ندان و پزیشکانه که ئیداری و کارگێڕی و کارگوزاریه‌کانیش دەگرێتەوە.
ناوبراو دڵنیاییشی دەربڕیوە کە، ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژه مردنه‌ی که هه‌یه ڕاسته مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌وه نیه بڵێین ئێمه له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترین بگره ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی گشتی کەمتریش بین.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەوەی گرینگە باسی بکەم ئەمەیە کە له داھاتوویەکی زۆر نزیکدا ژماره‌یه‌کی چاکبوونه‌وه‌ی زۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وتیشی: له دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش نزیکه‌ی ٤٣٠ حاڵه‌تی چاکبوونەوەمان ڕاگه‌یاندو "ئینشاالله" له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا ژماره‌یه‌کی تری چاکبوونه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.