شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
شاندی دانوستانکاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانوستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره جارێکی دیکه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌کان بکه‌نه‌وه.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، له‌مباره‌یه‌وه دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، رایگه‌یاند :ئێمه نیازی رێککه‌وتنمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێککه‌وتنی کۆتایی و ئه‌و کێشانه‌ی له‌نێوانماندا به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بکرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: له دانوستانه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌کوو ده‌گه‌ینه رێککه‌وتنی کۆتایی.
گوتیشی: به‌م زووانه شانده‌که‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌غدا به‌ڵام دیار نییه چ رۆژێک.
چەند پرسێکی وەک نەوت ، داهاتی دەروازە سنووریەکان، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و ناوچە کێشە لەسەرەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەوە.