ته‌مووز 25, 2020 17:28 Asia/Tehran
  • پەیامی جیاجیای سەرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵهاتی دامەزرانی گۆڕان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کردو رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بکەن.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، لەپەیامەکە هاتووە، لە یادی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا‌، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەم، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.  هەر لە پەیامەکە هاتووە: بزووتنەوەی گۆڕان هەر لە دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا، کە لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی دەنێرین و یادی دەکەینەوە، رۆڵێکی دیاری لە کایەی سیاسیدا گێڕاوە، ئێستاش لایەنێکی‌ کاریگەر و سەرەکیی پێکهاتەی حکومەت و پرۆسەی سیاسیی کوردستانە، هەڵوێستەکانیشی بەرپرسیار و خەمخۆرانەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و رایگەیاند، بزووتنەوەکە ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پەیامێکی ئاڕاستە کردوون و رایگەیاندووە، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

هەروەها به‌ بۆنه‌ی11هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێکخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرد.

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "رۆڵی بزوتنه‌وه‌که‌تان له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌دا بۆ پته‌وکردنی سه‌قامگیریی و به‌هێزکردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێم و داموده‌زگا شه‌رعییه‌کانی و بنه‌ماکانی ئازادی و دیموکراسی، نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه‌ بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ هاوبه‌شه‌کانمان که‌ ئه‌مه‌ش جێگای شانازییه‌."

هه ر به‌ بۆنه‌ی یادی (11) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه‌، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رێکخه‌ری گشتیی و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کردووه.

................

 

سەرپەیڤ